27ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- هێزەکانی سەحوەی سەر بە حکوومەتی عێراق 24 کاژێری مۆڵەت دا بە خۆپیشاندەرانی پارێزگای رومادی ، تا ئەو کەسانەیان رادەست بکەنەوە، کە پیشتر چەند سەربازێکی عێراقییان کوشتوە، سەرۆکی سەحوەی عێراق ویسام جەردان بە خەڵکی پارێزگای روومادی راگەیاندووە، کە 24 کاژێرتان لە بەردەست دایە تا ئەو چەکدارانەیان تەسلیم بکەنەوە، کەپیشتر دەستیان بە خوێنی سەربازە عێراقییەکان سور بووە، سەرۆکی سەحوەی عێراق هەروەها بە خۆپیشاندەرانی رومادی راگەیاندووە: گروپەکانی سەحوە لە ماوەی رابردوودا پتر لە هەزار چەکداری بەدستی هێزەکانی قاعیدە و ئەو چەکدارانە کوژراوەن کە لە پارێزگای رومادی و دەوروبەری بوونیان هەیە ،وسام جەردان هەروەها ئەوەشی خستۆتەروو ، کە لەبەرامبەر کردەوەکانی ئەو چەکدارانە بێدەنگ نابن، ئەگەر خەڵکی رومادی تاوانباران رادەستی دادگا نەکەنەوە، هەمان ئەو سیناریۆیەیان لەبەرامبەر دووبارە دەکەنەوە کە لەساڵی 2006 ئەنجامیان داوە، ماوەیەک بەر لەئێستا لە پەراوێزی پێکدادانی نیوان خۆپێشاندەران و هێزەکانی سەر بە سوپای عێراق کە دەیان کوژراو بریندار لە ریزەکانی خۆپێشاندەرانی لێکەوتەوە، دوای ئەوە لە لایەن کۆمەڵە چەکداریکی نەناسراو 5 سەربازی عێراق رفێنران و دواترێش وەک تۆلەسەندنەوە کوژران،گرووپە چەکدارەکانی سەحوە لە کۆمەڵە چەکدارێکی عەشیرەتەکانی عەربی پیک هاتوون و لە ساڵی 2006 لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دامەزراوە.