مالیكی: هەر ڕێكخراوێكی چەكداری لە دەرەوەی سوپا، تیرۆریستییە و بەرەوڕووی دەبینەوە

مالیكی: هەر ڕێكخراوێكی چەكداری لە دەرەوەی سوپا، تیرۆریستییە و بەرەوڕووی دەبینەوە
27ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی، بەڵێنی دا بەرەوڕووی هەر ڕێكخراوێكی چەكداری ببێتەوە كە لە دەرەوەی هێزە چەكدارەكانی سوپای عێراقدا بێت؛ جەختیشی كردەوە ئەو رێكخستنانە تیرۆریستین و سەربە حیزبی بەعسن.
ئەو هەڵوێستەی مالیكی پاش ڕۆژێك لە ڕاگەیاندنی پێكهێنانی ئەو سوپایەوە دێت بە ناوی (عیززە و كەرامە) كە لە هۆز و هاووڵاتیانی پارێزگا سوننەكان پێك هێنراوە؛ ئەمەیش دوای هەڵكوتانە سەر گۆڕەپانی مانگرتووانی شارۆچكەی حەویجەی سەربە پارێزگای كەركووكە لە لایەن هێزەكانی سوپای عێراقەوە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی تەلەڤزیۆنی فورات نیوز، نووری مالیكی ئەمڕۆ شەممە پێی ڕایگەیاندوون \"بەرەوڕووی هەریەكێك دەبینەوە كە لە ڕێی پەلامالردانی هێزە ئەمنییەكانەوە هەوڵ بدات شكۆی دەوڵەت لاواز بكات، ڕێگەیش بە هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر دەستگا ئەمنییەكان نادەین.\""
مالیكی جەختی كردووەتەوە \""هەر ڕێكخراوێكی چەكداری كە لە دەرەوەی سوپا بێت، ڕێكخستنی تیرۆریستییە و سەربە حیزبی بەعسە.\""
وەك لە هەواڵەكەدا هاتووە، ئەو بەرەوپێشچوونانە وەها مەترسییەك دەنێنەوە كە وڵات بە ئاقاری دەوڵەتی میلیشیایی و تایفیدا دەبات و دواجار مەبەست لێی دابەشكردنی وڵاتە."
Top