سوننەكان ریزەكانی سوپا بەجێ دەهێڵن

سوننەكان ریزەكانی سوپا بەجێ دەهێڵن
25ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بە بەردەوامی سەربازە سوننەكان ریزەكانی سوپای عیراق بەجێدەهێڵن‌و دەچنە ریزی خۆپیشاندەرە چەكدارەكانەوەو دژ بە حكومەت دەوەستنەوە.

لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەكی ئەمنی كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت بە PUKmedia ی راگەیاند: ژمارەیەك سەربازی عیراقی كە دانیشتوی سنوری حەویجەن ریزەكانی سوپایان جێهێشتووەو چوونەتە ریزی چەكدارە خۆپیشاندەرەكانەوە.

وتیشی: بۆ جێگیرەوەی ئەو سەربازانە دوو فەوجی تر لە بەسرەو تكریتەوە رەوانەی حەویجە كراون بۆ جێگیرەوەی ئەو سەربازانە.
Top