بارودۆخى ئه‌منى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ناجێگیره
له‌مباره‌یه‌وه د. ئه‌مین عه‌زیز جێگرى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین له لێدوانێكیدا بۆ (باس نیوز) ڕایگه‌یاند پاش ڕووداوه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژه‌ى ڕابردووى شارى حه‌ویجه و سڵێمان بێك كه چه‌نده‌ها كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه له ئێسته‌دا بارودۆخى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و شاره‌كانى ده‌وروبه‌رى چه‌ند جموجۆڵێك په‌یدا بووه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه و بارودۆخه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك به‌ده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه‌یه.
جێگرى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین گوتیشى ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه و گرفتانه نه‌كرێت كه ڕوویانداوه ئه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌یه ئاڵۆزى زیاتر ڕووبدات و بارى ئه‌منى عێراق به ته‌واوه‌تى تێكبچێت.
