داوا لە شەهرستانی كراوە بەوەکالەت وەزارەتی دەرەوەی عیراق بەرێوە ببات

داوا لە شەهرستانی كراوە بەوەکالەت وەزارەتی دەرەوەی عیراق بەرێوە ببات
24ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە حوسێن شەهرستانی جێگرەکەی خۆی کردووە، پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە وەکالەت بەرێوە ببات ، ماڵپەری سۆمەرییە نیوز لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکەی گواستەوە ؛ کە ماڵیکی دوای ئەوەی موڵەتی ناچاری بە وزیرە کوردەکانی داوە ، دوێنێ بە فەرمی داوای لە حوسین شەهرستانی جێگری سەرەک وەزیرانی بۆ کاروباری وزەی کردووە ، بەوەکالەت پۆستی وەزارەتی دەرەوە لەشوێنی هۆشیار زێباری بەرێوە ببات. ئەم پێشاهاتە دوای ئەوە دێت کە لە ٧ نیسانی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، مۆڵەتی ناچاری بە وزیرە کوردەکان دا بوو، چوونکە لەلایەن نوێنەرانی کوردەوە دانێشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەجومەنی وەزیران لەدوای تێپەراندنی بوودجەوە بایکۆت کراوە.
Top