عێراق.. ناوەندەكانی هەڵبژاردن پێشوازی لە 13 ملیۆن و 800هەزار دەنگدەر دەكەن
7ـی بەیانیی ئەمڕۆ و پاش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئازاری 2010، پرۆسەی دەنگدان دەستی پێ كرد و وەها بڕیارە تا 5ـی ئێوارە درێژەی هەبێت.
لە هەڵبژاردنەكەدا 13ملیۆن و 800هەزار دەنگدەر هەیە و 8143 كاندید ململانێ لەسەر 378 كورسی لە ئەنجوومەنی 12 پارێزگادا دەكەن؛ بەڵام حكوومەتی فیدراڵ، بە پاساوی دۆخی ئەمنییەوە هەڵبژاردنی لە هەریەك لە پارێزگاكانی ئەنیار و نەینەوادا دوا خست و وەها بڕیارە دواخستنەكە لە 6 مانگ تێپەڕ نەكات.
ئەو هەڵبژاردنە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان و هاوکات پارێزگای کەرکووکیش ناگرێتەوە.
