وەزیری دەرەوەی توركیا: حەزی عێراق بۆ نزیكبوونەوە لە توركیا جێگەی متمانە نییە

وەزیری دەرەوەی توركیا: حەزی عێراق بۆ نزیكبوونەوە لە توركیا جێگەی متمانە نییە
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: قسەكانی ئەمدوایەی سەرۆك‌وەزیرانی عێراق كە دەیهەوێت لە دەوڵەتی توركیا نزیك ببنەوە، تەنیا قسەیە و هیچی دیكە.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی حوڕیەتی توركیا، ئەحمەد داودئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: پێویستە عێراق یەكەمجار بیر لەوە بكاتەوە رژێمەكەیان زیاتر دیموكراتیانە بكەن و كەشوهەوایەك دروست بكەن كە هەموو نەتەوە جیاجیاكانی عێراق پێكەوە بژین.

داودئۆغلو، لەوبارەیەوە گوتی \"قسەكانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیران سەبارەت بە ویستی وڵاتەكەیان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا، ئەوەندە جێی متمانە نییە\"".

هەفتەی رابردوو مالیكی دوای چەند مانگێك هێرشكردنە سەر ئەنقەرە، لەسەر نزیك بوونەوەی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە بەغدا ئامادەیە جارێكی دیكە لە توركیا نزیك ببێتەوە و پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە.

"
Top