جۆرج بوش: لە بڕیاری شەڕی عێراق پەشیمان نیم
لەو چاوپێكەوتنەدا كە بە بۆنەی یادی 10 ساڵەی شەڕی عێراق ئەنجامدراوە، بوش گوتی كە بڕیارەكانی لەبارەی ئەو شەڕەوە راست بوون.
بوش لەوبارەیەوە دەڵێ: \"بڕوام بەخۆمە كە ئەو برٍیارانەی ئەو كاتە دام، راست بوون. زۆر ئاسانە لەبیری بكەیت كاتێك ئەو بڕیارانە دران كە بارودۆخەكە چۆن بوو \"".
سەبارەت بەوەی ئایا هیچ پەشیمانییەكی هەیە لەماوەی ئەو هەشت ساڵەی سەرۆكی ئەمریكا بووە، لە وەڵامدا گوتی: حەزی دەكرد ئاسایشی كۆمەڵایەتی و گۆڕینی یاسایی پەنابەران لە ئەمریكا باشتر بكردایە.
هەروەها گوتیشی \""هەندێ رووداو روویاندا كە لە كۆنتڕۆڵی ئەودا نەبوون، وەكو هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر و زریانی كاترینا، بەڵام لەگەڵ ئەو بڕیارانەی لەماوەی سەرۆكایەتیدا دام زۆر ئاسودەم \""."
