مالیكی: چووبام بۆ پەرلەمان هەموو شتێك كۆتایی دەهات

مالیكی: چووبام بۆ پەرلەمان هەموو شتێك كۆتایی دەهات
13ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی، جەختی كردەوە كە ئەو نەچووەتە پەرلەمان لە ترسی نەشێوان و لەبارنەچوونی پرۆسەی سیاسیی وڵات بووە. دەشڵێت ئەگەر چووبایە ئەوا شەڕە مست لەنێو پەرلەماندا ڕووی دەدا، چونكە وەك دەڵێت مەلەفی زۆرێك لە پەرلەمانتار و وەزیری لایە.
ئەم لێدوانەی مالیكی لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنی عێراقییەی نیمچە فەرمییە كە ئێوارەی دوێنێ هەینی لەگەڵیدا سازی دابوو و تێیدا هەروەها ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی نیشتمانی داوایان لێی كردووە نەچێتە پەرلەمان لە ترسی كۆتاییهاتن و لەبارچوونی پرۆسەی سیاسی.
مالیكی گوتی \"ئەگەر چووبامە پەرلەمان پەردەم لەسەر هەموان لا دەدا و كێشە دەگەیشتە ئەو شاستەی شەڕە مست لەنێو پەرلەماندا دروست دەبوو، هەر ئەوەیش بوو بۆ مەبەستی پروپاگەندەی هەڵبژاردن دەیانقۆزتەوە.\""
ئەو جەختیشی كردەوە \""نەچوونم بۆ پەرلەمان لەبەر ئەوە بوو كە بانگهێشتەكە بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردن بوو و منیش لە پرۆسەی سیاسی ترسم هەیە، چونكە چونم بە واتای كۆتایی هەموو شتێك\""، زیاتر دەڵێت \""ئەگەر چووبام لیستم لا بوو دەمگوت فڵان تۆ وەرە ئەوە كردەوەكانتە و ئەوە ئەو تەقینەوەیەیە كە تۆ ئەنجامت داوە.\"""
Top