13ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- دادگای فیدراڵ تانەی مەشعان جبووری رەت دەکاتەوە و بەو پێیە، لیستی به‌ره‌ی ئینساف كه مشعان جبووری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بێبەش دەبێت. سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بە سۆمەرییە نیوزی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی لیستی مشعان جبووری داوای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی لیستەکەیان تۆمار کرد ، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاری دا ئه‌و لیستە قه‌ده‌غه بكات له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و هه‌روه‌ها دادگای فیدراڵیش پشتیوانی له بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن كرد.