عێراق بۆ جاری سێیەم فرۆكەكانی ئێران دەپشكنێت
ئەم فرۆكە ئێرانییە بە فەرمانی بەرپرسانی عێراق بۆ پشكنین ناچار كرا لە فرۆكەخانەی نێونەتەوەیی بەغدا دابنیشێت.
عەلی مووسەوی راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی ئێران بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاند: فرۆكەیەكی ئێرانی كە لە ئاسمانی عێراق بەرەو سوریا دەرۆیشت لە لایەن بەرپرسانی عێراقەوە ناچار كرا بۆ پشكنین لە فرۆكەخانەی بەغدا دابنیشێت.
عەلی مووسەوی هەروەها راگەیاند: ئەو فرۆكە ئێرانییە لە جۆری بۆئینگ (747) ویستبووی بەرەو پایتەختی ئەو وڵاتە بروات تەنیا كەلوپەلی هاوكاری مرۆڤ دۆستانەی بۆ خەڵكی سوریا هەڵگرتبوو.
