ئاماژەكانی كۆبوونەوەی شاندی كوردی و هاوپەیمانیی نیشتمانی ئەرێنین و شەممەی داهاتوویش كۆ دەبنەوە
لە بەیاننامەیەكدا نووسینگەی جەعفەری ڕایگەیاند، \"كۆبوونەوەی نێوان هاوپەیمانیی نیشتمانی و لیستە كوردستانییەكان برایانە و ئەرێنی بووە، جەختیش كراوەتەوە كە چارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكان پێویستییەكن و پێویستیشە گوتری مێدیاییان واەبەستەی خوڵقاندنی دۆخێكی گونجاو بێت بۆ دیالۆگ و دانوستان.\""
لای خۆیشییەوە، سەرۆكی كوتلەی ئەحرار، بەها ئەعرەجی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، نووسیویەتی \""كۆبوونەوەی نێوان لیستە كوردستانییەكان و هاوپەیمانیی نیشتمانی لە دۆخێكی برایانە و ئەرێنیدا ساز درا. هەردوو لایش ڕێككەوتن بەوەی لێدوانی توند بەرانبەر بەیەكدی رۆِبگرن و خشتەیەكی كە تێیدا كیچشەكان لەخۆ بگرێت دابنرێت و لیژنە لەپێناویاندا پێك بهێنرێت.\""
گوتووشیەتی، كۆبوونەوەكە هاوكات قسەی لەبارەی دیاریكردنی كاتێك بۆ چارەی كێشەكانەوە كردووە و بڕیاریش درا سەعات 7ـی شەممەی داهاتوو كۆ ببنەوە و خشتە و میكانیزمێك دابنرێت و پێیشیەوە پابەند بن."
