گروپێكی شیعەی عێراقی لە سوریا چەكدارێكیان کۆژرا
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئاسۆشیەتید پرێس، گروپی حیزبوڵڵای عێراق كە گروپێكی چەكداری شیعەی عێراقییە، ئاشكرای كردووە كە یەكێك لە ئەندامەكانی لە سوریا كوژراوە.
ناوی چەكدارەكە \"ئەفرەد موحسین ئەلحەمدواییە\"" و لەكاتی شەرٍكردنی لەگەڵ چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا لەوكاتەی خەریكی بەرگریكردن بووە لە شوێنەوارە مێژووییەكانی شیعە لەو وڵاتە کوژراوە.
حیزبوڵڵای عێراق، ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەلحەمدوای لە 30 ئازاری رابردوو لە سوریا كوژراوە و دواتریش هێنراوەتە نێو عێراق.
لە پرسەكەی ئەو چەكدارە، ئەندامانی حیزبوڵڵای عێراقی گروپە چەكدارە سوننەكانی سوریایان ئاگادار كردووەتەوە کە دەستبەرداری شوێنەوارە پیرۆزەكانی شیعە لە سوریا نابن و لە بەرگریكردنیان بەردەوام دەبن."
