تەقینەوەکەی دیالە... ٧٠ کەس بوونەتە قوربانی
لەوبارەیەوە وتەبێژی پۆلیسی دیالە موقەدەم غاب عەتییە بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لە شاری باقووبەی ناوەندی دیالە لە کاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ بانگەشەی ھەڵبژردنی پارێزگاکان کە لە نزیک ماڵی پالێوراوێکی لیستەکەی ئێمە بەڕێوەچوو، تیرۆریستان لە ڕێگەی گوللە ھاوەنەوە ھێرشیان کردە سەر گردبوونەوەکە، لە ئاکامدا بە پێی دوایین ئامار ٢٠ ھاوڵاتی کوژراون و زیاتر لە ٥٠ ھاوڵاتی دیکە برینداربوون.
عەتیە ئاماژەشیدا: لە سەرەتادا, ئاوا لێکدرایەوە کە تەقینەوەکە خۆکوژی بووە، بەڵام دواتر دەرکەوت بەھۆی کەوتنە خوارەوە چەند گوللە ھاوەنێکەوە بووە کە لەلایەن تیرۆریستانەوە لە ناوچەیەکی نادیارەوە ئاراستەی ئەو کۆبوزنەوە جەماوەرییە کرابوون.
روونیشکردەوە: ھەر بەھۆی ئەو تەقینەوەیەکە زیانێکی مادی زۆر بەر ژمارەیەک خانوو و ئۆتۆمبیلی نزیک لە ناوچەی ڕووداوەکە کەوتووە و رەوشێکی ئاڵۆز باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە و ھێزێکی زۆر بڵاوەیان پێکراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
