عه‌لی ئه‌دیب: هه‌رێمی كوردستان زیاده‌ڕۆیی ده‌كات
عه‌لی ئه‌دیب كه وه‌ك وه‌زیری خوێندنی باڵا له حكومه‌تی عێراقیدا كار ده‌كات، له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی (ئه‌لشه‌رقول ئه‌وسه‌ت)ی لهندهنیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن فه‌رمانبه‌ر له‌نێو حكومه‌تی ئێسته‌ی عێراقیدا هه‌ن، سه‌ر به‌حزبی به‌عس بوون.
گوتیشی حزبی ده‌عوه حزبی فه‌رمانڕه‌وای عێراق نییه، به‌ڵكو ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیران له حزبه‌كه‌ی ئێمه‌یه.
ئه‌دیب هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و ته‌نگژانه‌ی ئێسته وڵاته‌كه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕێ، به‌هۆی پاشماوه‌كانی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه. هه‌رێمی كوردستانیشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه‌وا ده‌یه‌وێ زیاده‌ڕه‌وی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بكات.
