لیژنه‌ی ئه‌منی راپۆرتێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌نه‌ینه‌واو ئه‌نبار ئاماده ده‌كات
سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به Pukmediaی راگه‌یاند: هه‌فته‌ی رابردوو به ره‌سمی نوسراوه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراقمان پێشگه‌یشت بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبارو نه‌ینه‌وا.
وتیشی: له‌و دوو پارێزگایه هێشتا كێشه‌ی لۆجستی و دامه‌زراندنی كارمه‌ندو ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌یه، چونكه بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت، ئه‌وانه‌ی له ریزه‌كانی سوپادان له‌ناوچه‌كانی تره‌وه چونه‌ته ئه‌و دوو پارێزگایه‌و كاره‌كانیان له‌و به‌جێدێنن.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا لیژنه‌ی ئه‌منی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمسیۆنی سه‌ردانی هه‌ردوو پارێزگاكه ده‌كه‌ن و راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سندنه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئاماده ده‌كه‌ن و دواتر گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و دوو پارێزگایه‌دا كه به‌بڕیاری حكومه‌ت دواخراوه.
