27ی ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- به به‌شداری ده‌یان و هێز و لایه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی و كورد له شاری موسڵ كۆنگره‌یه‌ك به‌رِێوه‌چوو، تێیدا تاوتوێی پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كان له شاری موسڵیان كرد، له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه ئه‌سیڵ نوجێفی پارێزگاری موسڵ ئاماده‌یبوون، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه دژایه‌تی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر برِیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له شاری موسڵ و ئه‌نبار ده‌ربرِی، ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه دواخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه وێرای پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراق ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، هاوكات برِیارێكی سیاسییه، چونكه بارودۆخی ئه‌منی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و شاره له‌باره له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌رێوه‌بچێ و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دووپاتیان له‌وه كردۆته‌وه كه له توانایان دا هه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كه له كاتی ده‌ست نیشان كراوی خۆیدا به‌رِێوه‌بچێ.