عارف تەیفور: بەردەوام بوون لەسەر گرێبەستی کڕینی چەک لە رووسیا, بەردەوام بوونی گەندەڵییە
لەراگەیندراوێکدا کە نووسینگەی عارف تەیفور جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردۆتەوە تێیدا عارف تەیفور دەڵێت بەردەوام بوون لەسەر گرێبەستی چەکی نێوان عێراق و رووسیا ھەنگاوە بۆ گەندەڵی زیاتر لە وڵات بەتایبەت دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەم گرێبەستەی ئاڕاستەی دادگاکانی عێراق کرد و لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێک ھات و دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لەو کەسانەی دەستیان ھەبووە لەو گرێبەستە و بەگەندەڵی تۆمەتبار کراون.
ھەروەھا تەیفور سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەسەر مکوڕ بوونی حکومەتی عێراقی لەسەر تەواوکرنی ئەم گرێبەستە گوماناوییە و پێیوایە ئەم گرێبەستە بەمەبەستی سیاسی بووە و ئامانج لێی پشتیوانی کردنی رژێمەکەی بەشار ئەسەدە.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٧/ ٣/ ٢٠١٣
