مالیكی پاسەوانەكانی عەلاوی كشانەوە
ئاژانسی هه‌واڵكی (كل العراق) به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئیئتلافی عیراقییه بڵاویكرده‌وه: نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڕه‌شه‌ی سزای توندی كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه ئه‌منی و مه‌فره‌زانه‌ی پۆلیس له جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه دوا بكه‌ون.
ئه‌م بڕیاره‌ی نوری مالیكی له‌كاتێكدایه، كه جگه له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌ئێستادا پۆستی وه‌زیری ناوخۆی عیراقیشی به‌وه‌كاله‌ت به‌ده‌سته‌وه‌یه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، \"فه‌رمانكردن به كشانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌فره‌زه ئه‌منییانه و ده‌ستبه‌رداربوون له ئاسایشی ئه‌یاد عه‌لاوی له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه، فه‌رمانێكی ئاسایی نییه له‌كاتێكدا مالیكی ده‌زانێت گروپه چه‌كداره‌كان و میلیشیاكانی وڵاتانی دراوسێ چ پیلانێكیان لهژێرسهردایه\"".
به‌یاننامه‌كه‌ی ئیئتلافی عیراقییه و كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی ماڵ و نووسینگه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی، دوای ئه‌وه دێت، كه پاڵێوراوێكی ئیئتلافه‌كه به‌ناوی (سه‌لاح خه‌باس عوبه‌یدی) دوێنێ یه‌كشه‌ممه (24ی ئازار)، له ناوچه‌ی سه‌یدیه‌ی-ی به‌غدا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كوژرا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئیئتلافی عیراقییه سه‌رسوڕمانی له‌وه ده‌ربڕی، \""كوشتنی ئه‌و پاڵێوراوه به ته‌قه‌ی ئاشكرابووه‌و وه‌ك ئه‌وه وابووه له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا ته‌قه بكرێت و هێزه ئه‌منییه‌كانیش له‌شوێنی خۆیان جووڵه‌یان نه‌كردووه‌و چه‌كداره‌كانیش زۆر به ئاسانی بۆی ده‌ربازبوون\""."
