ده‌سته‌ی نه‌زاهه: 37 به‌رپرس 1 ملیار دۆلاریان بردووه
بەپێی راپۆرتێکی دەستەی نەزاھە کە لەبارەی گەندەڵییە دارایی و ئیدارییەکانی ساڵی ٢٠١٢ ـه‌وه ئامادەکراوە، زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه دیار نه‌ماوه.
هه‌روه‌ك ده‌سته‌كه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه ٣٧ بەرپرس له‌و گه‌نده‌ڵییه‌دا تێوه گلاون، ئه‌وانیش ٣ وەزیر، ٩ بەڕێوەبەری گشتی و ٢٥ بەرپرسی دیکەن و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ن.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان به‌ده‌م ڕاپۆرتهكهوه نه‌هاتوون، بۆیه به‌شێك له تۆمه‌تبارانی دۆسییه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵهاتوون.
