12ی ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- لە سنوری نێوان عێراق و کوێت تەقەکراو، ئاماژەی تێکچونی رەوشی ئەمنی ناوچەکەش خراوەتەروو، ئاژانسەکانی هەواڵ لە کوێت رایانگەیاند: لە سنوری عێراقەوە تەقە ئاراستەی تێمی رێکخەرانی سنوری لە کوێت کراوە و عیراقییەکانێش هەموو پەرژینەکانی سنوری نیوان هەردوو وڵاتیان تێکداوە، کە نەتەوەیەگرتووەکان بۆ دیاری کردنی سنوور دایانمەزراندبوو، هاوکات بەرپرسانی ئەمنی عێراق لە ئوم قەسر رایگەیاند: تەقەکردنەکە بە ئامانجی بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران بووە، کاتێک ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پۆلیس تەقەیان بۆ ئاسمان کردووە، هەوڵیانداوە رێگری بکەن، تا خۆپێشاندەران ئەو پەرژینە سنوورییە تێک نەدەن کە نەتەوەیەکگرتوەکان دایرشتووە. ئەوانیش بە توندی رەتیدەکەنەوە.