ئەشواق جاف: بودجەی عێراق نابێت بە زۆرینەی دەنگ تێپەڕێنرێت
ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق، گوتی: دەوڵەتی یاسا نایەتە ژێر باری ڕێکەوتن مەبەستی ڕێک نەکەوتنەکەشیان ئەوەیە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت فشار بخاتە سەر کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت تا کوردستان جێبهێڵن.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەلیستی هاوپەیمانی کوردستانی\"ئەشواق جاف\""بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\""بەشێک لەناو لیستی هاوپەیمانیی کوردستان لەگەڵ ئەوەدان کە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق نابێت بە زۆرینە تێپەڕێنرێت و دەبێت بە ڕێکەوتنی سیاسی بێت\"".
ئەشواق جاف، گوتی:\""دەوڵەتی یاسا نایەتە ژێر باری ڕێکەوتنەکان و ئامانجیش لەوە ئەوەیە کە نوری مالکی وەکو سەرۆکی ئەو لیستە دەیەوێت فشار بخاتە سەر کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت تاکو کوردستان جێبهڵێن\"".
ئەم نوێنەرەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،گوتی:\""تادوێنێ شەو، هیچ ڕێکەوتنێک لەبارەی بودجەوە نەکراوە."
