سەندەی تەلیگراف: خۆپێشاندان گەییشتە بەغدا.. هاووڵاتیان باس لە پلانی وەدەرنانی سوننە لە پایتەخت دەکەن

سەندەی تەلیگراف: خۆپێشاندان گەییشتە بەغدا.. هاووڵاتیان باس لە پلانی وەدەرنانی سوننە لە پایتەخت دەکەن
3ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- ڕۆژ دوای ڕۆژ رێڕەوی خۆپێشاندانەکان دژبە حکوومەتەکەی مالیکی فراوانتر دەبێت و وەک ڕۆژنامەی سەندەی تەلیگرافیش دەڵێت، ئەوە ڕووخانی \"دیکتاتۆر\""ـێکی دیکەی وڵاتانی عەرەبییە و عێراقیش ئەڵقەی داهاتووی بەهاری عەرەبە.
خۆپێشاندانەکان چەند مانگێک لەمەوبەر لە پارێزگای ئەنباری سوننەنشینەوە سەرچاوەی گرت، پەرەی سەند و گەییشتە بەغدای پایتەختیش، وەک ئەوەی سەندەی تەلیگراف دەیڵێت، ئەمە هەمان ئەو خۆپێشاندانانەیە کە وڵاتانی بەهاری عەرەبی بەخۆیانەوە بینیوە؛ چادرگەی بەردەوامی ناڕازییان و دروشمی \""بڕوخێ\"" مالیکی دەگوترێنەوە.
هەزاران لە فەللوجەییەکان، خەڵکی ئەو شارەی کە عێراقییەکان بە گۆڕستانی ئەمەریکاییەکان ناوی دەبەن، چادری بەردەوامیان هەڵداون و بڵندگۆیان جێگیر کردوون و داوا دەکەن \""دیکتاتۆر\"" بڕوات، ئەمە بە ئاماژە بە نوری مالیکییی سەرۆکوەزیرانی عێراق. تلیگراف ئەم دیمەنانەی بە هاوشێوەی گۆڕەپانی ئازادیی قاهیرەی پایتەختی میسر چواندووە کە دەیانگوت بڕوخێ ڕژێمی موبارەک.
عێراقییەکانی شارۆچکەی فەللوجە، بە ڕۆژنامەکەیان گوتووە کە حکوومەتی عێرق، وەک هاووڵاتیی پلە سێ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.
پەرلەمانتارێکی عێراقییەیش بەو ڕۆژنامە بەرتانیاییەی ڕاگەیاندووە، خۆپێشاندانەکان هێمن و شارستانانەن کە دژبە حکوومەت بەڕێوە دەچن، جیا لە داواکاریی مافە ڕەواکانیان شتێکی دیکەیان داوا نەکردووە. ئەو دەلێ \""ئەوەی دەمانەوێت مامەڵەیەکی دادپەروەرانەیە لەلایەن حکوومەتەوە کە مافی بڕیاردانی بۆ خۆی قۆرخ کردووە و ستەمکارانە مامەڵەمان دەکات.\""
بەپێیزانیارییەکانی سەندەی تەلیگراف، ئەو هۆشدارییەی بە هەندێکان گەییشتووە، ئەوانی دی سەرنجیان بۆی نەبردووە، نموونەی هەمزە محەممەد عەبدڵڵای 50 ساڵ کە یەکێک لە ناسراوترینی بواری فێرکردن بوو لە بەغدا و لە نووسینگەکەی خۆیدا بەڕۆژی ڕووناک بە گولـلە کوشتیان.
خزمێکی عەبدوڵڵا بە ڕۆژنامەکەی گوتووە، \""کوشتنی حەمزە، بێجگە لە پلانی وەدەرنانی سوننە لە بەغدا شتێکی دی نییە، چونکە سوننەن خۆپێشاندانەکانی بەغدا بەڕێوە دەبەن.\"""
Top