دەوڵەتی یاسا: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، مالیكی سەردانی هەرێم دەكات

دەوڵەتی یاسا: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، مالیكی سەردانی هەرێم دەكات
3ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- ئەندامی دەوڵەتی یاسا، عەدنان سەراج، دەڵێت سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا، بەمەبەستی تاوتووكردنی كێشەكان و گەیشتن بە چارەیەك، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
سەرڕاج كە هاوكات سەرۆكی ناوەندی گەشەپێدانی مێدیای عێراقییە، بە كەناڵی فەیحای ڕاگەیاندووە، مالیكی لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا سەردانی هەرێم كوردستان دەكات و چەندین بەرپرسیش یاوەریی دەكەن.
زیاتر گوتی، ئەم سەردانەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نیشتمانی كە ڕۆژی یەكشەممە، بەڕێوە دەبرێت، دیاری دەكرێت.
ئەم سەردانەی مالیكی پاش ئاماژە ئەرێنییەكان دێت لە لایەن هەرێم كوردستانەوە كە مەبەست لێیان چارەكردنی كێشەكانە بەپێی دەستوور.
Top