سەربەست مستەفا: پێش کۆتایی ئەم مانگە بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکات

سەربەست مستەفا: پێش کۆتایی ئەم مانگە بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکات
19 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ئێستا خه‌ریکی وردبینیکردنین لەناوی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ھەرکاتێکیش وردبینیکردن تەواوبوو و پەسەند بکرێن، دوای رۆژێک دەستدەکرێت بەبانگەشەی ھەڵبژاردنەکان.

سەربەست مستەفا گوتیشی: چاوەڕوان دەکرێ تا28ئەم مانگە ناوی کاندیدەکان پەسەند بکرێن و29مانگیش بانگەشە دەستپێبکات لەلایەن کوتلەکان .

مستەفا ڕونیشیکرده‌وە، تاوەکو ئێستا دیارنییە کە چەند کەس یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری دەیانگرێتەوە، چونکە وردبینیکردن لەناوەکان تەواو نەبووە، بەڵام زیاتر لە100کەس دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وه‌ڵامی ئەوانی نەداوەتەوە، سەبارەت بەدیاریکردنی وادەیەک بۆ ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان.

بڕیارە20/4/2013ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەرێوەبچێت و ھەشت پارتی کوردیش ھاوپەیمانییەکیان پێکھیناوە بۆ ئەوەی بەیەک لیست بەشداری لەم ھەڵبژاردنانە بکەن.
Top