ڕه‌وتی سه‌دریش خۆپێشاندانی ناڕه‌زای ئه‌نجام ده‌دات
له‌و باره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در (جواد حه‌سناوی) ڕایگه‌یاندووه ئه‌وان پشتگیری له داواكارییه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌ت ئاماده نییه كار بۆ جێبه‌جێكردنیان بكات، ئه‌وه‌یش مه‌ترسی له‌سه‌ر ڕه‌وشی گشتی وڵات دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ك گوتیشی هه‌ر بۆیه بڕیارمان داوه له هه‌ینی داهاتووه‌وه ئێمه‌یش خۆپێشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجام بده‌ین.
(حه‌سناوی) ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان ناچنه پاڵ خۆپێشانده‌رانی ئه‌نبار و موسڵه‌وه، به‌ڵكو خۆیان چه‌ند خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
