عیراق رێگەی نەدا دوو فڕۆكەی توركیا لە كەركوك بنیشنەوە

عیراق رێگەی نەدا دوو فڕۆكەی توركیا لە كەركوك بنیشنەوە
11 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- فڕۆكەیەكی توركی فریاكەوتن لە ئەنكەرەوە بۆ كەركوك بەڕێكەوت بۆ گواستنەوەی بریندارانی دوا تەقینەوەكەی خورماتوو بەمەبەستی چارەسەركردن، بەڵام بەبیانوی خراپی كەش و هەوای ناوچەكە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە رێگەی پێنەدرا لە فڕۆكەخانەی كەركوك بنیشتێتەوە.
بۆ رۆژی دووەم دووبارە حكومەتی توركیا فڕۆكەیەكی تری فریاكەوتنی ناردەوە بۆ شاری كەركوك بۆ هەمان مەبەست، بەڵام ئەمجارەیان دووبارە رێگەی پێنەدرا بەبیانووی ئەوەی ئامێری كۆنتڕۆڵی فڕۆكەخانەكە زیانی پێگەشتووە.
بێگومان مەسەلەی نەهێشتنی بەردەوامی نیشتنەوەی فڕۆكەی مەدەنی توركی لە عیراق، بووەتە سەچاوەیەكی تری گرژی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و حكومەتی عیراق كە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانیەتی.
هەروەها گرژییەكانی نێوان توركیا و عیراق گەیشتە ترۆپك لە دوای پەیوەندی نەوتی نێوان حكومەتی توركیا و ئیدارەی كوردی بەبێ رەزامەندی حكومەتی عیراق.
Top