پەرلەمانی عێراق: تا پەسند کردنی بودجە پشووی نابێت
ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لانە محەممەد، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری رایگەیاند: \" بریاربوو ئەمرۆ كۆبوونەوەی ئاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكرایە، بەڵام بە هۆی نەبوونی رێژەی یاسایی یەوە كۆبوونەوەكە دوکەوت.
لانە محەممەد گوتی:\""لەبەر ئەوەی تا ئێستا کۆدەنگیی تەواو لە سەر بودجەی 2013 نەكراوە، بریار درا دەوامی پەرلەمان تارۆژی دەنگ دان لە سەر بودجە، بەردەوام بێت.
ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عێراق، گوتی: واتە كۆبوونەوەی داهاتوو تەنها تەرخان دەكرێت بۆ دەنگ دان لە سەر بودجەی 2013 تا رۆژی كۆبوونەوەكەش دەوامی ئاسایی پەرلەمان درێژەی دەبێت. بە تایبەت لیژنەکان و لیژەنەی دارای تا گەیشتن بە کۆدەنگیی تەواو لە لە سەر ئەو پرۆژە یاسایە بەردەوام کۆدەبنەوە."
