لە دیالە سێ داواكراو دەستگیر كرا و بۆمبێكیش پوچەڵكرایەوە
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پۆلیسی دیالە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: هەڵمەتەكە كە لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە ئەنجامدراوە، تیایدا سێ داواكراو دەستگیركران كەیەكێكیان بەهۆی كردەی تیرۆریستی و هاوكاری گروپە چەكدارەكان بە پێی مادەی چواری تیرۆر داوكراوبووە و دوانەكەی دیكەش لەبەر تاوانی جۆراو جۆری دیكە لە لایەن دادگای دیالەوە داواكراوبوون.
سەرچاوەکە گوتی: دەستگیركراوەكان بۆ بنكەكانی پۆلیس گواستراونەتەوە و لێكۆڵینەوەكان لە گەڵیاندا بەردەوامە.
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس راشیگەیاند؛ هەر ئەمرۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە ناوچەیەكی نزیك باقووبە بۆمبێكی چێندراو كەلە بەردەم ماڵی هاوڵاتییەك دانرابوو بە مەبەستی تەقینەوە، بە بێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە، پوچەڵكرایەوە.
