باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی فەڕەنسی، وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا ئاشكرای كرد كە بەرەبەیانی دوێنی یەكشەممە، بۆمبێک بە كاروانی ئوتومبێلەكەکانی لێك ستافێنیاكی، باڵیۆزی پۆڵەندا لە بەغدا ، تەقیووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.
لەوبارەیەوە مارسین بۆساكی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا گوتی: \"ئێمە نازانین كە ئەوە هەوڵی كوشتنی جەنابی باڵیۆز بووە یانیش هەوڵی كوشتنی كەسێكی نزیكی ئەو ناوچەیە بووە و لەكاتی رۆیشتنی كاروانی ئوتومبێلەكانی باڵیۆزدا ئەنجامدراوە\"".
لەئەنجامی ئەو تەقینەوە دوو ئوتومبێل زیانیان پێگەیشت، بەلام باڵیۆزی پۆڵەندا توانی گەشتەكەی تەواو بكات و بە سەلامەتی بگاتەوە بۆ بەغدا."
