خۆپیشاندەرانی موسڵ ئامادەنەبوون پێشوازی لە حوسێن شەھرستانی بکەن
لەم باریەوە نەدیمە کەچان ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی برایەتی نەینەوا لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.infoڕایگەیاند: بڕیاربوو رۆژی شەممە حوسێن شەھرستانی سەردانی پارێزگای موسڵیکردبا، بەڵام بەھۆی ئەوەی کەس ئامادەنەبووپێشوازی لێ بکات ناچار بوو سەردانەکهی دواخست ، ئاماژەی بەوەش کرد، دوێنێبەیاوەری شاندێک سەردانی پارێزگای موسڵی کرد، بەڵام خۆپیشاندەرانئامادەنەبوون پێشوازی لێ بکەن بۆیە داوایکرد نوێنەرانی ئەنجوومەنی پارێزگاو خۆپیشاندەران سەردانی بکەن لەکۆشکی سەرۆکایەتی.
نەدیمە کەچان گوتیشی:ژمارەیهک لەئەندامانی ئەنجوومەن و نوێنەرانی خۆپیشاندەران سەردانیانکرد وبەڵێنی ئەوەیان پێدا ئەو داوایانەی دەستوری بن جێبەجێ دەکرێن، بەڵامئەوانەى دژی دەستور بن جێبەجێ ناکرێن، لەبەرئەوەی پێویستە دەستور ھەمواربکرێتەوە ئەوکات جێبەجێبکرێن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان وەکو لیستی برایەتی نەینەواپشتگیری لەداخوازییە دەستورییەکانی خۆپیشاندەران دەکەن، بەڵام ھەندێک داخوازیھەیە دژی دەستورە ناکرێ جێبەجێ بکرێن تاوەکو دەستور ھەموار نەکرێتەوەجێبەجێکردنیان ئەستەمە.
