12 شه‌رعزان فه‌توایه‌ك له‌باره‌ی فیدرالیزمه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه
كۆمه‌ڵێك لهشهرعزانهكانی سوننه كه ژماره‌یان 12 كه‌سایه‌تی ئاینییه ئیمزایان له‌سه‌ر فه‌توایه‌ك كردوه كه شه‌رعیه‌ت ده‌دات بهفیدرالیزمو به‌هه‌رێمكردنی عێراق له‌چێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی ئیتیحادیدا.
ئه‌م شه‌رعزانانه كه، د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسوڵمانیشیان تێدایه، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه سیستمی هه‌رێمایه‌تی له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی راشیدینه‌وه باو بوه‌و سیاسه‌تی خه‌لیفه‌ی دووه‌می ئیسلام، عومه‌ری خه‌تابیش وابوه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی شیاوی له‌و ویلایه‌تانه به‌دی بكردایه، ئه‌یكرده لێپرسراوو والی له‌هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی.
ده‌رباره‌ی سیستمی دارایی‌و كارگێڕیی ئه‌م ویلایهتانهش رونیدهكهنهوه كه هه‌رێمه‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی فراوان‌و به‌رینیان هه‌بوه له‌ناوچه‌ی خۆیان‌و به‌رپرسی كاروباری دارایی‌و ئیداریی ناوچه‌ی خۆیان بوون‌و خه‌لیفه‌ش چاودێریی كردوون بۆ په‌یڕه‌وكردنی دادگهرییو ئاسایش‌و له‌ساڵێكدا ته‌نها یهكجارو ته‌نها له‌وه‌رزی حه‌جدا خه‌لیفه‌یان دیوه.
دواتر شه‌رعزانه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه یه‌كێتی ئیسلامی به‌مانای ئیداره‌ی مهركهزییو سڕینه‌وه‌ی گهلو نه‌ته‌وه‌كان نایه‌ت، به‌ڵكو یه‌كێتی ههستو سرووتو بیروڕایهو ده‌ڵێن، \"سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌باره‌ی حه‌رامكردنی فیدرالیزمه‌وه باسكراون به‌سه‌ر دۆخی عێراقدا جێبه‌جێ نابن كه تایفه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ده‌ست ههڵاواردنو راوهدونانو كۆچ پێكردنو ته‌نانه‌ت تهعداكردنیشهوه گیرۆده‌یه‌و ده‌ڵێن \""ئێمه داوای پشتیوانیكردن له‌خه‌ڵكی مانگرتووی ناوه‌ڕاستی عێراق‌و پشتیوانیكردنی دۆزهكهیو شادبوون به‌مافه‌كانی ده‌كه‌ین له‌چوارچێوه‌ی عێراقی یه‌كگرتوودا\"".
ئه‌مه‌ش ناوی شه‌و شهرعزانانهی ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌م فه‌توایه كردوه:
١- أ.د علی محی ا‌لدین القرداغی اڵمین العام للاتحاد العالمی لعلماو المسلمین
٢- الشیخ د محمود عبد العزیز العانی اڵمین العام لمجلس علما‌و العراق
٣- الشیخ د عبد الستار عبد الجبار نائب اڵمین العام لمجلس علما‌و العراق
٤--الشیخ عبد الحمید الریكانی
٥--الشیخ محمد عمر عبد العزیز
٦- الشیخ گایس الجمیلی
٧- أ.د صالح عبد القادر زنكی
٨-الشیخ د أحمد عبد الوهاب البنجوینی
٩- الشیخ د سامی رشید الجنابی
١٠- د گه الدلیمی
١١- الشیخ د حسام السامرائی
١٢- الشیخ د محمد عیاش الكبیسی"
