سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق: ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌یانه‌وێ سوپا و خۆپیشانده‌ران رووبه‌روو بكه‌نه‌وه
نوری مالیكی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوای له خۆپیشانده‌رانی ئه‌وانه‌ی نیازی خراپیان نییه، كرد، دووركه‌ونه‌وه له بێزاركردنی سوپا و نه‌چنه نێو ئه‌و گروپه تێكده‌رانه و رایگه‌یاند: زۆر له‌وانه‌ی نیه‌تیان خراپه ده‌یانه‌وێ سه‌رجه‌م هیوا و ئاواته‌كان بسوتێنن و له ژیان له عێراقێكی سه‌قامگیر و یه‌كگرتوو بێبه‌شمان بكه‌ن كه هه‌موو رۆڵه‌كانی به‌برایه‌تی دوور له تایه‌فه‌گه‌ری بژین.
داوای له‌هه‌موو لایه‌ك كرد، رێزه‌كانیان یه‌كخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بۆشاییه‌ك له دیواری یه‌كێتی نیشتمانی نه‌هێڵنه‌وه.
ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی فه‌للوجه كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای به‌غدا، سوپای عێراق رێگریان له هاوڵاتیان كرد و خۆیپان بخزێننه ناو خۆپیشانده‌ران به هۆیه‌وه رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه و ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
