تاڵه‌بانی ده‌توانێت قسهبكاتو ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه مه‌شق له‌سه‌ر رۆیشتن ده‌كات
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كه له‌هه‌مان كاتدا پارێزگاری كه‌ركوك‌و پزیشكی ده‌مارو مێشكه‌و یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كانی تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، \"ته‌ندروستی، جه‌لال تاڵه‌بانی، زۆر باش بووه‌و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له به‌شی چاودێری وورد ده‌رهێنراوه\"" وتیشی، \""سه‌رۆك ده‌جوڵێت‌و له‌گه‌ڵ كه‌سانی چوارده‌وری ده‌توانێت قسهبكاتو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه كه لێی دهكرێتو له‌ئێستاشدا مه‌شق ده‌كات بۆ باشكردنی رۆیشتنی\"".
رۆژی دووشه‌ممه 17\\12\\2012، به‌هۆی توشبونی به‌جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ، تاڵه‌بانی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی مدینه الطبی به‌غدا. دوای سێ رۆژو به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن‌و چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی 20\\12 جه‌لال تاڵه‌بانی به‌غدای به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌جێهێشت.
له‌ساتی یه‌كه‌می نهخۆشیهكهشیهوه هه‌ر له‌به‌غداوه تا ئه‌ڵمانیا، هه‌ریه‌ك له‌هێرۆ ئیبراهیمو هه‌ردو كوڕه‌كه‌ی پاڤێڵو قوباد‌و د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی بون، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و كه‌سانه هه‌مویان گه‌راونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
د. نه‌جمه‌دین، ئاماژه‌شیدا \""ته‌ندروستی به‌جۆرێك باش بووه كه پێشبینیمان نه‌ده‌كرد، منیش رۆژانه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ پزیشكه سهرپهرشتیارهكانیدا هه‌یه\"".
له‌هه‌مان كاتدا رونی كرده‌وه \""جارێ زووه بۆ ئه‌وه‌ی باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك بۆ عێراق بكه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی درێژه ده‌كێشێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵنیاین لێی به‌پێی راپۆرتی پزیشكه ئه‌ڵمانیه‌كان ئه‌و له باشبوونی به‌رده‌وامدایه\"".
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ره‌وشی ته‌ندروستی جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆك كۆمار‌و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ره‌و خراپی چووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی 17/6/2012 لەشاری سلێمانیەوە به‌مه‌به‌ستی چارەسەری پزیشكی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوتو له‌و وڵاته نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆ ئه‌نجامدراو دوای سێ مانگ مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته رێكه‌وتی 17/9/2012 له‌رێی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
جه‌لال تاڵه‌بانی كه له‌ساڵێ 1933دا هاتۆته دنیا، شه‌شه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌و یه‌كه‌مین كورده ئه‌و پۆسته بگرێته ئه‌ستۆ.
-ئاوێنە"
