3 مووشەك لە بارەگای فەرماندەیی دیجلە كەتەخوارەوە

3 مووشەك لە بارەگای فەرماندەیی دیجلە كەتەخوارەوە
19ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- مووشەك لە بارەگای فەرماندەیی دیجلە كەتە خوارەوە، دواتر پاش نەتەقینەوەی هەر سێ مووشەكەكە پوچەڵ دەكرێنەوە، سەرچاویەكی ئەمنی باڵا لە پارێزگای كەركووك بە ئیلافی راگەیاند: دوێنێ شەو كومەڵە چەكدارێك، لە ناوچەیەكی كەركووك 3 موشەك ئاراستەی بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی دیجلەدەكەن، كە 10 كیلۆمەتر لە پاریزگای كەركووكە دوورە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی لێبكەوێتەوە، سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند: چەكدارەكان لە گەرەكی عەرەفەی شاری كەركووك 10 مووشەكەیان بۆ تەقاندنەوە ئامادەكربوو، 3 لەو موشەكانەیان هەڵدابووە ئاسمان و لە ناوچەیەكی چۆڵی كەركووك تەقینرابوونەوە، چوار موشەكەی تریش لە نێو شوێنی هەڵدانەكەی گەرەكی عەرەفە دەستی بەسەر دا گیرا، شایەنی باسە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی دیجلە كە راستەوخۆ سەر بە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانە، لەلایەن زۆرینەی دانیشتوانی شاری كەركووكەوە بوونیان رەتدەكرێتەوە.
Top