عێراقییه به‌مه‌رج به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كات
كامل دلێمی په‌رله‌مانتاری لیستی عێراقییه‌ی عه‌للاوی رایگه‌یاند كه ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ته‌نگژه‌ی سیاسی عێراق و ناڕه‌زاییه‌كانی خۆپێشانده‌ران چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بیه‌وێ ئه‌و كێشه‌یه له رێگه‌ی چه‌ند یاسایه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
دلێمی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان هه‌ردوو پرۆژه یاسای لێبووردنی گشتی و دادگای فیدراڵی قبووڵ نه‌كات، ئه‌وا له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیش ده‌كشێنه‌وه.
