ئاژانسێکی عێراقی: لەگەڵ دروست بوونی قەیرانەکان، دابەش کردنی عێراق وەک چارەسەر باس دەکرێت
ئاژانسی قرائات لە ڕاپۆرتێکیدا دەربارەی بارودۆخی عێراق ئەوەى خستۆتە ڕووکە دوای سەرهەڵدانی کێشەکانی عێراق و لێک دوورکەوتنەوەی لایەنە سیاسیەکان، ئێستا دووبارە بیرۆکەی جۆبایدنى جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەربارەی دابەش کردنی عێراق بۆ سێ هەرێم هاتۆتەوە ئاراوە، لەو بارەیەشەوە ئەمرۆ 12/1/2013 باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا لەگەڵ بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانی عێراق کۆبۆتەوە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ڕەوشی عێراق و یەکێک لەو تەوەرانەش گفتوگۆکردن بووە لەبارەی ئەوەی دەربازکردنی عێراق لە گرفتەکان پێویستی بە سێ هەرێمی جیاوازە هەیە.
دەشڵێت \" هەرێمی کوردستان و هەرێمی سونە و هەرێمی باشوری شیعەکان دەتوانن لە ڕێگای خۆبەڕێوە بردنەوە کارەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن\""."
