موتله‌گ‌و عیساوی: ئه‌گه‌ر سهركێشیهكانی مالكی به‌رده‌وام بێت ده‌كشێینه‌وه
سه‌ركرده له لیستی عێراقیه‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سالح موتله‌گ، له لێدوانێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق، رافع عیساوی، بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی رایگه‌یاند، \"ره‌وشه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌و عێراق چووه‌ته ره‌وشێكه‌وه كه پێشتر به‌سه‌ری نه‌هاتووه\"" ئاماژه‌شیدا، \""عێراق پێگه‌یه‌كی دژواری هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر ململانێیه‌ك له‌نێوان تایفهكاندا سه‌رهه‌ڵبدات وه‌ستاندنی گران ده‌بێت \"".
ئێواره‌ی رۆژی پێنچشه‌ممه‌ی (20ی كانونی دووه‌می2012)، هێزێكی ئه‌منی عێراقی كه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناره‌سمی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هێزێكی سه‌ر به‌دژه تیرۆر بووه، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نوسینگه‌و ماڵه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق، رافع عیساوی، له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداو ژماره‌یه‌ك له‌پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانی ناوبراویان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیداربوون به \""تیرۆر\"" دهستگیركردو ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی گه‌وره‌ی سوننه مه‌زهه‌به‌كانی لێكهوتهوه.
موتله‌گ، هۆشداریشیدا، \""له ئه‌گه‌ری كاره‌ساتێكی گه‌وره له عێراقدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كوشتن‌و بڕین له‌نێوان تایفهكاندا سه‌رهه‌ڵبدات گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌وه‌ی ساڵانی 2006و 2007 و فراونتریش ده‌بێت له‌وه‌ی ئێستا له سوریا له‌ئارادایه\"".
وتیشی، \""عێراقیه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن له‌ژێر ره‌حمه‌تی دیكتاتۆرێكی گهورهدانو هه‌مان هه‌ست له باشوور‌و باكوور‌و ناوه‌ڕاست بوونی هه‌یه\"".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ره‌شه‌شی كرد به‌وه‌ی، \""ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه چاره‌سه‌رێكی بهرفراوانو به‌په‌له له حكومه‌ت دهكشێینهوهو ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق پێشكه‌ش ده‌كه‌ین\"".
لای خۆیه‌وه وه‌زیری دارایی عێراق، رافع عیساوی، له‌هه‌مان دیداردا سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوری مالكی، به\""شكتخواردوو\"" ناوبرد‌و دوپاتیكرده‌وه، \""زیانی زۆری گه‌یاندووه به‌یه‌كێتی نیشتیمانی وڵات، هه‌روه‌ها زیانی به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ داوه\"".
رونیشی كرده‌وه، \""هێرشه ناشه‌رعییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی‌و به‌رنامه‌كانی تری ده‌بێته هۆی دروستبونی ناسه‌قامگیری له وڵات‌دا\"".
سه‌ره‌تای خۆپیشاندانی سوننه‌مه‌زهه‌به‌كان له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كاتێك سه‌دان كه‌س له‌پارێزگای، ئه‌نبار، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی پاسه‌وانه‌كانی وه‌زیری دارایی عێراق، رافع عیساوی، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان كه تێیدا داوای ئازادكردنی ئه‌و پاسه‌وانانه‌یان ده‌كرد، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، هۆشداریاندایه حكومه‌تی عێراق كه كاردانه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بێت.
له (25ی كانونی یه‌كه‌می 2012)وه پارێزگاكانی ئهنبارو موسڵ‌و سهلاحهدینو كه‌ركوك خۆپیشاندانی جیاجیای به‌خۆوه بینوه به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك داواكاری كه دیارترینیان ئازادكردنی ئافره‌ته دهستگیركراوهكانو ده‌ستگیركراوه پیاوه بێتاوانهكانو لێپرسینه‌وه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركراوان كردووه، سه‌ره‌رای داواكردنی گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت.
له نوێترین ههنگاویشیاندا لیستی عێراقیه داواكارییه‌كی به‌واژوی په‌نجا پارله‌مانتار پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مانی عێراق كردووه، بۆ لێپرسینه‌وه له‌مالیكی له‌باره‌ی \""خراپ به‌كارهێنانی دهسهڵاتو پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌دژی خۆپیشانده‌رانی موسڵ‌و ئه‌نبار\"".
به‌پێی مادده‌ی (61)ی ده‌ستوری عێراق به‌ره‌زامه‌ندی (25) پارله‌مانتار ده‌توانرێت سه‌رۆك وه‌زیران یان هه‌ر وه‌زیرێك، بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشتی پارله‌مان بكرێت. به‌پێی مادده‌ی (58) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارله‌مان به‌ره‌زامه‌ندی (25) پارلهمانتارو داواكارییه‌كی نوسراو ده‌توانرێت لێپرسینه‌وه له‌سه‌رۆك وه‌زیران بكرێت‌و ئه‌و بابه‌تانه‌ش رون بكرێته‌وه كه لێپرسینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت."
