(نووری مالیكی) یهك ملیۆن دۆلاری به "پهیهده" داوه
لهو بارهیهوه ههفتهنامهی \"باس\"" لهزاری سهرچاوهیهكی نزیك و ئاگادارهوه بڵاوی كردووهتهوه كه لە یەکەم دەستپێکی ئەم هاوکارییەدا، بڕی یەک ملیۆن دۆلار و ژمارەیەک تانکەری سووتەمەنی بۆ پەیەدە رەوانە کراون. ئەوانیش لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلوو، بەشێک لە سووتەمەنییەکەیان بەسەر هەوادارانی خۆیاندا دابەش کردووە و بەشێکی زۆریشیان لێفرۆشتووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، نووری بریمۆ، \'وتەبێژی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا، (الپارتی)، به ڕۆژنامهی ناوبراوی ڕاگهیاندووه هاوکارییەکانی حکومەتی (نووری مالیکی )بۆ (بەشار ئەسەد) بەردەوامە و پارەیەکی زۆر بە تایبەتی دۆلاریان بۆ ناردووە؛ بۆ ئەوەی پارەی سوری دانەبەزێت و ئەسەد زیاتر لە سەر کورسیەکەی خۆی رابگرێت.
(بریمۆ)، لەبارەی هاوکارییەکانی (مالیکی) بۆ \""پەیەدە\""، دهڵێت : \""(مالیکی) لە کاتی کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرکردەکانی ئەو حزبە لە ماوەی رابردوودا، سۆز و بەڵێنیی زۆری بە پەیەدە داوە ، بەڵام ئاگەدار نین هاوکاری و بەڵێنیەکانی بردبێتە سەر، چونکە مالیکی بە هەموو شێوەیەک دژی هەر بەرژەوەندییەکی کوردە جا چ کەس یان حزب بێت. بڕواش ناکەم هاوکاریی پەیەدە بکات\""."
