شەرق ئەوسەت : ساڵی 2013 ساڵێكی مەترسیدارە بۆ عێراق

شەرق ئەوسەت : ساڵی 2013 ساڵێكی مەترسیدارە بۆ عێراق
6ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سەرچاوە فەرمییەكانی عێراق پێشبینیدەكەن، ساڵی 2013 ساڵێكی پڕ مەترسی و ناخۆشی بێت بۆ عێراق، رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە چەند سەرچاوەیەكی فەرمیی عێراقی گواستۆتەوە: كە دوای زۆربوونی ئەگەری رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا و بەردەوامی خۆپیشاندانە جەماوەرییەكان لە ناوەڕاست و باكوری عێراق، ئەگەری ئەوە زۆرە، ساڵی 2013، قەیران و كێشە و گرفتی جۆراجۆری تایفی و مەزهەبی زیاتر تووشی عێراق ببێت، سەرچاوەكان ئەوشیان ئاشكرا كردووە، كەدوای رووخانی رژێمەكەی ئەسەد، هێمای ئیخوانەكان لە رۆژئاواو باكوری عێراق هەڵدەكەوێت، لە رۆژهەڵاتیش كۆماری ئیسلامی ئێران كە سەركردایەتی شیعەكان لەناوچەكە دەكات راستەوخۆ بوونی هەیە، ئەوكات عێراق دەكەوێتە نێوان دوو جەمسەرەوە شیعە و سوننە، بۆیە پێشبینی فراوانبوونی خۆپیشاندانەكان و ئەگەری دروستبوونی توندوتیژی لەعێراق لە ساڵی 2013 زۆرە، لە كۆتاییدا سەرچاوەكانی فەرمیی عێراق ئەوەشیان راگەیاند : كە حكوومەتی ئێستای عێراق لە ئامادەكارییەكی تەواو دایە بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێك لە ئایندەدا.
Top