پسپۆرێكی ده‌ستورییى: مالكی ناتوانێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌نیوز، حاكم شێخ له‌تیف مسته‌فا پسپۆری یاسایی‌و ده‌ستوریی، ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند، به‌پێی ماده‌ی 64ی ده‌ستوری عێراق سه‌رۆك وه‌زیران ناتوانێت په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ته‌نها ده‌توانێت داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات، ئه‌ویش پاش ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، داواكارییه‌كی له‌و جۆره له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه‌و پاش به‌ده‌ستهێنانی 163 ده‌نگ ئه‌و كاته په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش حكومه‌ت ده‌بێته حكومه‌تی كار به‌ڕێكردن.
حاكم شێخ له‌تیف وتیشی، به‌پێی ده‌ستور په‌رله‌مان ده‌بێت خۆی خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، نه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆك كۆمار.
له‌ئێستاداو پاش توندبونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان پێكهاته‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی پارێزگا سوننییه‌كان، پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه وروژێنراوه‌و به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كانیش پێشوازی له‌و داواكارییه ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ، شه‌ممه، راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عه‌لی موسه‌وی، رایگه‌یاند، نوری مالكی چاوه‌روانی ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات تا داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بكات.
ئه‌و پسپۆره یاساییه پێیوایه داواكارییه‌كه‌ی مالكی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیچ گرنگییه‌كی نییه، چونكه مالكی‌و لیسته‌كه‌شی -ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا- باش ده‌زانن كه ناتوانن ده‌نگی 163 په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌و داواكارییه كۆبكه‌نه‌وه.
ناوبراو رونیكرده‌وه كه داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ته‌نها بۆئه‌وه‌یه كه به‌خه‌ڵك بڵێت سه‌رهه‌ڵدان‌و به‌رده‌وامی كێشه‌كانی عێراق حكومه‌ت لێی به‌رپرس نییه‌و خه‌تاكه بخاته ئه‌ستۆی په‌رله‌مان.
حاكم شێخ له‌تیف كه له‌هه‌مانكاتدا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆرانه له‌په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌رو كه تائێستا هیچ داواكارییه‌كی ره‌سمی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه نه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و په‌رله‌مانتاران كراوه به‌گشتی، نه‌ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه كوردییه‌كان كراوه، بۆیه \"هه‌ركات ئه‌و داواكارییه هاته په‌رله‌مان ئه‌وا ئێمه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.\""
له‌ئێستادا پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌لایه‌ك‌و حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ماكی له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌قه‌یرانێكی سیاسی‌و ئه‌منی قوڵدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌جۆرێك جگه له‌كێشه به‌رده‌وام‌و هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ندو چاره‌سه‌رنه‌كردنی گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان، خۆپیشاندان‌و ناره‌زایه‌تییه‌كانی پارێزگا سوننه نشینه‌كانی ناوه‌راستی عێراقیش هێنده‌ی تر دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه.
به‌هۆی ده‌ستگیركردنی پاسه‌وانه‌كانی وه‌زیری دارایی عێراق، رافیع عیساوی -سوننه- له (21/12/2012)وه تائێستا شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی ناوچه سوننی نشینه‌كانی ئه‌نبارو دیاله‌و فه‌لوجه‌و سامه‌راو نه‌ینه‌وای گرتۆته‌وه له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تادا خۆپیشانده‌ران ته‌نها داواكارییان بریتی‌بوو له‌ئازادكردنی پاسه‌وانه‌كانی عیساوی، به‌ڵام له‌ئێستادا داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران زیادیكردوه‌و له‌گرنگترین ئه‌و داوایانه‌ش پێكهاتووه له: ئازادكردنی سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه بێتاوانه‌كان‌و لێپێچینه‌وه له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاریان داون به‌هه‌ر جۆرێك له‌جۆره‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ دامه‌زراوه حكومیه‌كان، كۆتاییهێنان به‌و وه‌لانان‌و فه‌رامۆشكردنانه‌ی روبه‌روی سوننه ده‌بێته‌وه، رێزگرتن له‌بیروباوه‌ری سوننه مه‌زهه‌به‌كان‌و راگرتنی سه‌رزه‌نشتكردنیان، هه‌روه‌ها داخستنی دۆسیه‌ی لێدانی سومبوله‌كانی سوننه‌و نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه ده‌ستورییه‌كانیان\""."
