ئیئتیلافى عێراقییه پشتگیرى خۆى بۆ داخوازیه‌كانى جه‌ماوه‌ر دووپاتكرده‌وه
سه‌ركرده‌كانى ئیئتیلافى عێراقییه به‌یاننامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به دوایین پێشهات و رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ناوخۆى عێراق بڵاو كرده‌وه كه تێدا رایانگه‌یاندووه، داواكارییه‌كانى گه‌لى عێراق داواكارییه‌كى دادپه‌روه‌رى و شه‌رعییه و بۆیه جێبه‌جێ كردنیشیان به گرنگ له قه‌ڵه‌م داون. له به‌شێكى دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ى كۆتاییه‌ك بۆ رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى وڵات دابنرێت، پێویسته حكوومه‌تى عێراق داوا به داواى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات، گه‌ر نا ئه‌وه ره‌وشه‌كه له ئێستا زیاتر ئاڵۆزتر ده‌بێت و دواتر چاره‌سه‌ركردنیشى زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.
