لە تەقینەوەیەکدا لە دیالە، دوو کەس کوژران و سێیش بریندار بوون
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە موقەدەم غالب عەتییە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند ؛بەیانی ئەمرۆ لە شارەدێی كەنعانی سەر بە شاری باقووبە، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەردەم عەلوەی ناوچەكە تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی كوژران و سێی دیكەش بریندار بوون.\"
موقەدەم غالب ئاماژەی دا، وێڕای زیانە گیانییەكان هاوكات زیانێكی مادی زۆریش بەر ژمارەیەك ئۆتۆمبیل و دوكانی دوروبەری ناوچەی تەقینەوەكە كەتووە.
رونیشی كردەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لێكۆڵینەوەكان لەو بارەیەوە دەستی پێكردووە."
