عیزه‌ت شابه‌نده‌ر: پاڵپشتى كردنى خۆپێشاندانه‌كانى عێراق به‌بێ مه‌رج خیانه‌ته
له چه‌ند رۆژى رابردوو سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پاڵپشتى خۆى بۆ خۆپێشاندانه‌كانى عێراق راگه‌یاند به‌و مه‌رجه‌ى داواكارییه‌كان له چوارچێوه‌ى ده‌ستورى فیدراڵى وڵات بن.
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به (رووداو)ى گوت \"ئه‌م به‌ئامانجكردنه‌ى نورى مالیكى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆچییە؟.. بۆ كورد ره‌وا نییه پشت له عێراق بكه‌ن كه تێیدا ده‌ستكه‌وتێكیان به‌ده‌ست هێناوه له هیچ شوێنێكى دیکەی دنیا به‌ده‌ستیان نه‌هێناوه‌و روو له توركیا بكه‌ن\"".
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر ئاماژه‌ى كرد \""گریمان هه‌رێمى كوردستانیش خۆپێشاندانى هاوشێوه‌ى خۆپێشاندانه‌كانى ئه‌مرۆى عێراقى به‌خۆیه‌وە بینى، ئایا به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى وڵاتێكى دراوسێ جێى قه‌بووڵ ده‌بێ له‌لاى كورد‌و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان\"".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره زیاتر گوتى \""پاڵپشتى كردنى خۆپێشاندانه‌كانى عێراق به‌بێ مه‌رج خیانه‌ته\""، هاوكات \""ده‌وڵه‌تى یاسا به‌مه‌رجه‌وه پاڵپشتى له داواى ره‌واى خۆپێشانده‌ران ده‌كات، به‌ڵام بۆنى خیانه‌ت له مه‌رامى خۆپێشاندانه‌كانى عێراق ده‌كه‌ین، چونكه خۆپێشاندانێك له خۆپێشاندانێكى تر جیاوازه، گه‌ر خۆپێشاندانێك وێنه‌ى سه‌دام حوسێن و ئاڵاى وڵاتێكى درواسێی تێدا به‌رزبكرێته‌وه‌و هێرشبكاته سه‌ر جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه به‌ڕاستى جێى گومانە\"".
شابه‌نده‌ر رونیكرده‌وه \""هه‌ر لایه‌نێك پاڵپشتى خۆى بۆ خۆپێشاندانه‌كانى ئه‌مرۆى عێراق راده‌گه‌ێنێ ده‌بێ ئه‌و پاڵپشتییه به‌مه‌رجه‌وه رابگه‌ێنێ گه‌ر نا خودى ئه‌و لایه‌نه‌و پاڵپشتیه‌كه‌ى ده‌بنه جێى گومان و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و لایه‌نه بانگه‌شه بۆ بۆ تایفه‌گه‌رى و هه‌نگاوى نه‌خوازراو ده‌كات له عێراق. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ده‌زانین خه‌ڵكانێكى ئاژاوه گێر هه‌ن دزه‌یان كردووه‌ته نێو خۆپێشانده‌ران\"".
نزیكه‌ى دووهه‌فته‌یه شاره سوننه نشینه‌كانى پارێزگاكانى ناوەڕاست و باكوورى عێراق خۆپێشاندانى ناڕه‌زایى به‌خۆوه ده‌بینن بەهۆی ده‌ستگیركردنى ژماریه‌ك له پاسه‌وانه‌كانى رافیع عیساوى، وه‌زیرى دارایى عێراق و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى عێراقیه."
