پارێزگاری نه‌ینه‌وا: هێزێكی سه‌ر به‌مالكی كوری به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی نوجێفیان كوشتووه
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌سیل نوجێفی رایگه‌یاند، فیرقه‌ی زه‌هه‌بی كه سه‌ر بهنوسینگهكهی نوری مالكییه، ده‌سترێژی گوله‌یان لهكورێكی عه‌قید خالید نوجێفی ئامۆزا‌و به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی ئوسامه نوجێفی كردوه‌و كوشتویانه.
ئێواره‌ی دوێنێ، چوارشه‌ممه، پۆلیسی شاری موسڵ ئاشكرایكرد كه كوڕێكی عه‌قید خالید نوجێفی به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ناوچه‌ی \"جه‌وسه‌ق\""ی ناوه‌راستی موسڵ كوژراوه كه ته‌مه‌نی 10 ساڵه.
خالید نوجێفی، جگه له‌وه‌ی به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی ئوسامه نوجێفییه له‌هه‌مانكاتدا ئامۆزاشیهتیو برای ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری نهینهواشه.
ئه‌سیل نوجێفی ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو كه هێزه ئه‌منییه‌كه‌ی سه‌ر به‌مالكی به‌ئه‌نقه‌ست ته‌قه‌یان لهكورهكهی خالید نوجێفی كردووه كاتێك سه‌رپێچییه‌كی هاتوچۆی ئه‌نجامداوه.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له ده‌كات له‌روداوه‌كه تا هۆكاره‌كانی روداوه‌كه ئاشكرا بكرێت."
