ئەمیری هۆزەكانی دلێم: سوپاكان و ڕێكخراوی قاعیدەیش لە ئەنبار تێكشكاون، با مالیكییش خۆی تاقی بكاتەوە

ئەمیری هۆزەكانی دلێم: سوپاكان و ڕێكخراوی قاعیدەیش لە ئەنبار تێكشكاون، با مالیكییش خۆی تاقی بكاتەوە
ئ2ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- ەمیری هۆزەكانی دلێم، عەلی حاتەم سلێمان هێرشی توندی كردە سەر سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی بە هۆی نیشاندانی هەڵوێستی توندڕۆیانەی بەرانبەر بە خۆپێشاندەرانی پارێزگای ئەنبار و دەڵێت سوپاكان و ڕێكخراوی قاعیدەیش لە ئەنبار تێكشكاون، با مالیكییش خۆی تاقی بكاتەوە.
نووری مالیكی لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند كە ئەوەی لە ئەبار ڕوو دەدات خۆپێشاندان نییە، چونكە دروشمی تایفییان بەرز كردووەتەوە و دەبێت ئەو ڕێگە سەرەكیانەی گرتوویانن بەر بدەن و كۆتایی بە خۆپێشاندان بهێنن، ئەگەرنا بە هێزی ئەمنیی حكوومەت كۆتایی پێً دەهێنرێت و ڕێوشوێنی توند لەبەرانبەریاندا دەگیرێتە بەر.
وەك وەڵامدانەوەكیش لەبەرانبەر لێدوانەكانی مالیكیی سەرۆكوەزیران، ئەمیری هۆزەكانی دلێم، وەك ئەوەی \"وكالە الصحافە المسقلە\"" بڵاوی كردووەتەوە دەڵێت \""مالیكی ئەو كەسە نییە و ئەگەر هێزیش لەبەرانبەر خۆپێشاندەرانی ئەنباردا بە كار دەهێنێت، ئەوا ئێمە ئامادەین.\"" سلێمان لەبەرانبەردا هەڕەشە دەكات و دەڵێت \""ئەگەر شەهامەتی بەكاربردنی هێزی هەیە، با تاقی بكاتەوە؛ بەڵام ئەنبار سوپا و قاعیدەیشی تێكشكاندووە.\""
زیاتر گوتی \""ئەو پیاوە تایفییە و بە لای ئێمەوە كۆتایی هاتووە و نوێنەرایەتیمان ناكات و متمانەیشی پێ ناكەین.\"" ئاماژەیشی دا \""ئەو بە دەبابەی ئەمەریكاییەوە هاتووە و لەو سەرۆكە ئەمەریكاییەش باشتر نییە كە بە پێڵاو لێی درا.\""

-PNA"
Top