هاوپه‌یمانی كوردستان: ئومێدمان به‌لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا‌و مالكی نییه
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، موئه‌ید ته‌یب، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، \"چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گرفته‌كان له ساڵی نوێ‌دا وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی، مالكی، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه سیاسیه‌كانیدا په‌یڕه‌وی ده‌كات كه ده‌ربڕی گیانی راسته‌قینه‌ی هاوبه‌شی نییه\"".
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوری مالكی، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا توركیای تۆمه‌تباركرد به‌هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی عێراق له‌رێی \""گرێبه‌ستێكه‌وه\"" له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌شیدا ده‌ستێوه‌ردانی توركیا ده‌رگای ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی تر ده‌كاته‌وه. وتيشی، \"" ئه‌نقه‌ره داوای له توركمان كردووه ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنیارانه نیشان نه‌ده‌ن كه ده‌ڵێت كه‌ركوك كوردستانییه\"".
ته‌یب، وتی، \""دوا تۆمه‌تباركردنه‌كانی له‌باره‌ی توركیاوه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ویستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ درێژكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان له‌كاتێكدا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه كراوه\"".
وتیشی، \""بانگێشته‌كانی مالكی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌چێته خانه‌ی توندكردنی بارگرژییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیدا، ئه‌مه‌ش هیچ ناگه‌یه‌نێت ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ت نه‌بێت، كه ئه‌ویش ویستی جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌یه كه پێشتر ته‌وافوقی له‌سه‌ر كراوه\""."
