ساڵح موتڵه‌گ بریندارده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت \"له‌و كاته‌ی كه ساڵح موتڵه‌گ سه‌ردانی مانگرتوانی كرد‌و ویستی بڕواته سه‌ر سه‌كۆی مانگرتووان، به‌ڵام مانگرتووه‌كان په‌لاماریاندا‌و به بوتڵی ئاو‌و به‌رد كێشایان به ده‌م‌و چاو‌و ته‌واوی جه‌سته‌ی‌و پاشان خوێن له‌ده‌موچاویا ده‌ركه‌وت\"".
وتیشی \""پاسه‌وانه‌كانی موتڵه‌گ نه‌یانتوانی پارێزگاری له‌و بكه‌ن‌و رێگه له مانگرتووه‌كان بگرن، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری مانگرتووان په‌لاماری ساڵح موتڵه‌گیان دا\"".
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌كه وتی، \""پاسه‌وانه‌كانی ساڵح موتڵه‌گ له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تی باكوری شاری رومادیدا ده‌ستڕێژییان له مانگرتووان‌و خۆپیشانده‌ران كرد‌و له ئه‌نجامدا پێنج مانگرتوو برینداربوون\"".
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه پارێزگاكانی ئه‌نباڕ‌و نه‌ینه‌وا‌و سه‌ڵاحه‌دین خۆپیشاندان به‌خۆیانه‌وه ده‌بینین، له په‌راوێزی ده‌ستگیركردنی پاسه‌وانه‌كانی وه‌زیری دارایی رافع عیساوییه‌وه، خۆپیشانده‌ران كۆمه‌ڵێك داواكارییان ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردووه."
