خۆپیشانده‌رانی ئه‌نبار داوا له‌سوپا ده‌كه‌ن پشتیوانیان بێت
بۆ رۆژی پێنجه‌م، خۆپیشاندان‌و ناره‌زایه‌تییه‌كانی هاوڵاتیانی ئه‌نبار، فه‌لوجه، تكریت، سامه‌راو موسڵ به‌رده‌وام بوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ، هه‌ینی، هه‌زاران خۆپیشانده‌ر رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نێوان شاری رومادی‌و فه‌لوجه‌یان داخست وه‌ك ناره‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق، هاوكات داوایان له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی كرد مامه‌ڵه تایفییه‌كانی رابگرێت به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ی سوننه‌و یاسای تیرۆریش هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كان به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی دوای به‌هاری عه‌ره‌بی داده‌نرێت‌و زۆرێك به‌ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عێراق ناوی ده‌به‌ن، رۆژی 24\\12\\2012 له‌شاری فه‌لوجه‌وه ده‌ستیپێكرد‌و دواتر سه‌رجه‌م پارێزگای ئه‌نباری گرته‌وه‌و له‌ئێستاشدا خۆپیشانده‌ران سورن له‌سه‌ر به‌رده‌وام بون تاكو سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانیان دێته دی.
سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كاتێك سه‌دان كه‌س وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی پاسه‌وانه‌كانی وه‌زیری دارایی عێراق، رافع عیساوی -سوننه- رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان كه تێیدا داوای ئازادكردنی ئه‌و پاسه‌وانانه‌یان ده‌كرد، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، هۆشداریاندایه حكومه‌تی عێراق كه كاردانه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بێت.
ئێواره‌ی پێنچشه‌ممه‌ی رابردوو (20/12/2012 )، هێزێكی ئه‌منی عێراقی كه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناره‌سمی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هێزێكی سه‌ر به‌دژه تیرۆر بووه، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نوسینگه‌و ماڵه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق، رافع عیساوی له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداو ژماره‌یه‌ك له‌پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانی ناوبراویان ده‌ستگیركرد.
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێدا كه له‌ژێر ناوی \""هه‌ینی سه‌ربه‌رزی\"" به‌رێوه‌چوو، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه وێنه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا‌و ئاڵای سوپای سوریای ئازادیان به‌رزكردبوه‌وه.
هاوكات له‌شاری موسڵ‌و له‌گۆڕه‌پانی \""خزرج\"" له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه، خۆپیشاندانێكی به‌رفراوانی ناره‌زایی له‌دژی مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی ئه‌نجامدراو خۆپیشانده‌ران داوای ئازادكردنی زیندانییه سیاسیه‌كانیان ده‌كرد.
لای خۆیه‌وه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته داواكاری‌و ناره‌زایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌ی شارستانیانه‌و له‌رێی گفتوگۆوه گوزارشتيان لێبكرێت، نه‌ك به‌داخستنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان، له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ داخستنی رێگای نێوده‌وڵه‌تی نێوان به‌غداـ عه‌مانـ سوریا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی پارێزگای ئه‌نباره‌وه.
دۆسێی رافع عیساوی كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانی نێو لیستی عێراقیه، به‌دووه‌م كێشه‌ی له‌م شێوه‌یه داده‌نرێت كه تێیدا نوری مالكی كردویه‌تیه سه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئه‌و لیسته، پاش ئه‌وه‌ی له2011دا چه‌ند پاسه‌وانێكی تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار ده‌ستگیركران به‌بیانوی تێوه‌گلانیان به‌كاری توندوتیژی‌و دواتر دوان له‌و پاسه‌وانانه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌داندا له‌زیندان گیانیان له‌ده‌ستدا‌و هاشمیش كه ئێستا له‌وڵاتی توركیایه، پێنج حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا."
