په‌رله‌مانتارێك: مالكی توشی غروری سیاسی بووه
له‌نامه‌یه‌كی نهێنیدا كه تایبه‌ته به‌پرسی حه‌سانه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كردوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی بینای په‌رله‌مانی عێراق، په‌رله‌مانتاران حه‌سانه‌ی یاساییان نیه‌و حكومه‌ت ده‌توانێت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامبدات.
له‌به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق، حاكم له‌تیف مسته‌فا، به‌ئاوێنه‌نیوزی ڕاگه‌یاند، رۆژ له‌دوای رۆژ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ره‌و تاكڕه‌وی ده‌ڕوات‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان كه‌مده‌كاته‌وه، \"جگه له‌وه‌ی مالكی به‌رده‌وام خه‌ریكی دروستكردنی قه‌یرانه، رۆژێك له‌گه‌ڵ سوننه، رۆژێك له‌گه‌ڵ كورد، رۆژێك له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان‌و ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌غروری سیاسی‌و هه‌وڵدان بۆ به‌دیكتاتۆر بوون\"".
ناوبراو وتیشی، مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران ته‌نها له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا حه‌سانه‌ی یاسییان هه‌یه، ئه‌مه تێنه‌گه‌شته له‌ماده‌ی 130ی ده‌ستور كه ئه‌و ماده‌یه حه‌سانه‌ی ته‌واوی داوه به‌په‌رله‌مانتاران چ له‌هۆڵی په‌رله‌مان چ له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان.
حاكم له‌تیف مسته‌فا رونیكرده‌وه كه به‌پێی ئه‌و ماده‌یه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار هه‌ڵه‌یكرد له‌په‌رله‌مان، ئه‌وا لیژنه‌ی په‌رله‌مانی حه‌سانه‌ی لێده‌سێنێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵه‌یكرد، ئه‌وا سه‌رۆكی په‌رله‌مان حه‌سانه‌ی لێده‌سینێته‌وه.
به‌پێی نوسراوه نهێنییه‌كه‌ی نوری مالكی كه واژۆی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره، هاتووه، لێدوانه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ده‌وڵه‌ت‌و به‌رپرسانی حكومی به‌ده‌رچوون له‌ئادابی گشتی‌و هاندانی رای گشتی له‌دژی ده‌وڵه‌ت ناده‌برێت‌و حه‌سانه‌ی یاسایی، ئه‌و جۆره تاوانانه په‌رده‌پۆس ناكات.
به‌ڵام ئه‌ندامه كورده‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری میلله‌ته، له‌هه‌ر شوێنێك بیه‌وێ قسه بكات بۆی هه‌یه‌و هیچ ڕێگریه‌كی یاسایی نیه، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینرێت رۆژ به‌رۆژ په‌رله‌مان لاوازده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی نوری مالكی."
